گرنگی دان بە ژینگە و مافی مرۆڤ لە ناوەندەكانی خوێندندا….
بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، مامۆستا عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەوەردەی کەلار و مامۆستا عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی ،رۆژانی دووشەممە و سێشەممە ١٩ و٢٠ـی تشرینی یەکەم، خولێکی دوو رۆژەی خێرا بۆ سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانە و خوێندنگایانە بەڕێوەچوو کە بەشداریی پڕۆژەی ژینگە و مافی مرۆڤ دەکەن.
ئامانج لە خولەکە بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکان و ئامادەکاری بوو بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





