بابەتی بێناونیشان 5244

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رێزلێنانی بەخشییە سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵی بەهاری قورئان

ئەمڕۆ (٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە لیژنەی سەرپەرشتیاری ڤیستیڤاڵی بەهاری قورئان لە گەرمیان، کە پێکهاتوبوون لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و سێ مامۆستای ئایینی.

لەو دیدارەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی سەرپەرشتیارانی فیستیڤاڵی بەهاری قورئان کرد و باسی لە گەورەیی و گرنگی فیستیڤاڵەکە کرد، ووتیشی، ئێمە لە ئیدارەی گەرمیان هاوکار و پشتیوانی فیستیڤاڵەکە بووین و لە داهاتووشدا، پشتیوان دەبین بۆ ئەوەی بەشێوازی گەورەتر فیستیڤاڵەکە ساز بدرێت و خزمەتی گەورەتر بە قورئانی پیرۆز بکات.

لای خۆیانەوە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقاف گەرمیان و ئەندامانی لیژنەکە ئەوەیان خستەڕوو، کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ساڵانی داهاتوودا فیستیڤاڵەکە بەشێوازی گەورەتر ئەنجام بدەن، هاوکات سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیان کرد بۆ هاوکاری و پشتیوانییەکانی کە هۆکار بوون بۆ سەرخستنی فیستیڤاڵی بەهاری قورئان.

دواتر سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەبەرامبەر هەوڵ کۆشییان بۆ سەرخستنی یەکەمین فیستیڤاڵی بەهاری قورئان رێزلێنانی بەخشییە لیژنەکە.

رۆژی (٢٠٢٦/٨/٢٨) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر مامۆستایانی ئایینی و هەزاران فێرخوازی قورئان کە لە مزگەوتەکانەوە خولی فێربوونی قورئانیان خوێندبوو، فیستیڤاڵی بەهاری قورئان لە شاری کەلار بەڕێوەچوو.





ئیدارەی گەرمیان