یەکەمین کۆنسێرتی ئۆرکسترای قەڵای شێروانە لە گەرمیان بەڕێوەچوو
ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و رۆشنبیران و چین و توێژە جیاجیاکان، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی کوردی لەژێر دروشمی (چۆڕێک رەسەن) لە هۆڵی هونەر لە شاری کەلار بەڕێوەچوو.
کۆنسێرتەکە لەلایەن ئۆرکیسترای کوردی قەڵای شێروانە سەر بە (دامەزراوەی هونەر و فەرهەنگی قەڵای شێروانە) ئەنجامدرا و تێیدا بە بەشداری دەیان هونەرمەندی میوزیکژەن و ژمارەیەک هونەرمەندی گۆرانیبێژ، چەندین گۆرانی و ئاوازی رەسەنی کوردی پێشکەشکرا.
لەکۆتایی کۆنسێرتەکەدا، بەڕێز جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، دەستخۆشی لە گروپەکە کرد و وێڕای ئەوەی هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن، پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی بۆیان دوپاتکردەوە بە ئامانجی پێشکەشکردنی بەرهەمی جوانتر و بەپێزتر و خزمەتکردنیان بە هونەری رەسەنی کوردی.
ئیدارەی گەرمیان





