رێگای گوندی گەرمکە رەش لەسنوری ناحیەی پێباز چاککرایەوە
لەچوارچێوەی هەڵمەتی چاککردنەوەی ئەو شوێنانەی بەر لافاو کەوتوون و لەسەر راسپاردەی بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان هەستا بەچاکرکردنەوەی ئاوبارەکان و رێگای گوندی گەرمکە رەش لەسنوری ناحیەی پێباز، ئەمەش دوای ئەوەی دانیشتوانی گوندەکە سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد بۆ چاککردنەوەی رێگای گوندەکەیان.
درێژی رێگاکە پێنج کیلۆمەترە و بەشێکە لە پرۆژەکانی رێگاوبانی گەرمیان کە بەهۆی لافاوی ساڵی رابردوو تێکچووە و پێویستی بەچاککردنەوە هەبووە.
ئیدارەی گەرمیان





