بابەتی بێناونیشان 5300
ئاگاداریی/ تەندەر بەشی گرێبەستە گشتییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایانە‌ ده‌كاته‌وه‌ کە لە بواری دابینکردنی پێداویستی تاقیگەیی کاردەکەن، بۆ دووەم جار بانگەواز دەكات بو ته‌نده‌ری ئاماده‌ی به‌مشێوەیەی لایخواره‌وه‌: ته‌نده‌ری (دابینكردنی پێداویستیی تاقیگەیی بۆ نه‌خۆشخانه‌ و ناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان/ بۆ جاری دووەم) ١. وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر ڕۆژى دووشەمە‌ رێکە‌وتی ٢٦/ ١٠/ ٢٠٢٦ تا ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتی ٢/ ١١/ ٢٠٢٦ ده‌بێت. ٢. كۆتا ڕۆژ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتی ٢/ ١١/ ٢٠٢٦ كاتژمێر (١٠:٤٥)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٣. كردنه‌وه‌ و ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر ڕۆژى دووشەمە ڕێکەوتی ٢/ ١١/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١١)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٤. ئەگەر هەر کۆمپانیایەکی بەشدار کەموکورتیی لە پەڕاوەکانیدا هەبێت، لەکاتی کردنەوەی تەندەردا بێبەش دەکرێت لە پرۆسەکە. تێبینى: بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر پێویسته نوسراوى سەرپشککردن (تخویل) بۆ نوێنه‌رى كۆمپانیا و فه‌رمانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ تۆماركردنى كۆمپانیا، بهێنرێت.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان