بابەتی بێناونیشان 5307

کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم ئامادەییەکانی کەلار بەڕێوەچوو

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٦ی تشرینی یەکەم، بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، مامۆستا عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، مامۆستا شەهاب ئەحمەد، سەرپەرشتیاری یەکەمی سەرپەرشتیاری دڵنیایی جۆری پەروەردەی کەلار و مامۆستا ئەیاد، یاریدەدەری سەرپەرشتیاری یەکەم، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی کەلار بەڕێوەچوو.

ئامانج لە کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی چۆنیەتی دەوام و چارەسەرکردنی هەموو کەموکورتییەکان و دابینکردنی پێداویسییەکانی ناوەندەکانی خوێندن بوو لە سنورەکەدا.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان.





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان