بابەتی بێناونیشان 5324

بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان لە دیوانی پەروەردە پێشوازی کرد لە بەڕێز عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و خێزان.

مەبەست لە سەردانەکەش جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمە بوو لە ناوەندەکانی خوێندندا، تاوەکو هۆشیاری یاسایی و کۆمەڵایەتی لە ناوەندەکانی خوێندندا بدرێت بە خوێندکاران بۆئەوەی هۆشیار بکرێنەوە لەبارەی یاسای توندوتیژی دژی خێزان، یاساکانی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل، دوورکەوتنەوە لە ماددەی هۆشبەر و چەندین بابەتی تری پەیوەندیدار.
بڕیاریشە لە داهاتوودا چالاکییەکان لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا ئەنجام بدرێن.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان