کارمەندانی تەندروستی بۆ دەربرینی نارەزایی سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد
ئەمڕۆ (٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی و خاوەنی نۆرینگە پزیشکییەکان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد بەمەبستی رێگەپێدان بە کارکردنیان و رێکخستنەوەی کارەکانیان.
لەو سەردانەدا، نوێنەری کارمەندانی تەندروستی باسیان لە شێوازی ئیش و کارەکانیان کرد و ئەوەیان خستەڕوو، کە ئەوان وەک چۆن لە ناوەندە تەندروستییەکان کار دەکەن رێگەیان پێبدرێت لە نۆرینگەکانیاندا ئیش بکەن بەڵام بەپێی رێکخستنەوەی کارەکانیان و دەستنیشانکردنی کار و ئەرکەکانیان.
لای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان تیشکی خستەسەر رۆڵی کارمەندانی تەندروستی هاوشانی پزیشکان لە ناوەندەکانی تەندروستی و ئەوەی خستەڕوو، بەمەبەستی رێکخستنەوەی کارەکانیان و کارکردن لەسەر رێنماییە بەرکارەکان، لیژنە پێکهێنراوە، هاوکات بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییەکان و داخوازی تەندروستی گەرمیان و کارمەندانی تەندروستی، کار لەسەر دواکاری کارمەندان و رێکخستنەوەی ئیشوکاری نۆرینگەکان دەکرێت.
ئیدارەی گەرمیان





