بابەتی بێناونیشان 5348

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی خانەوادەی شەهید حاجی سیروانی کرد

​ئەمڕۆ (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، سەردانی خانەوادەی سەربەرزی شەهید حاجی سیروانی کرد لە گوندی بەردەسوری کۆنی نزیک شاری کەلار.
​
لە سەردانەکەدا کە هێمن شەهید کەمال یاوەری بوو، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان له نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی و ژیانی هاوسەر و منداڵەکانی شەهیدی ناوبراویان پرسی بەتایبەت کاک هەڤاڵی کوڕی شەهید کە ماوەی 50 ساڵە کەمئەندامە و باری تەندروستیی وەک پێویست و جێگیر نییە.

​لای خۆشیانەوە خێزانی شەهید حاجی سیروان خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم سەردانە دەربڕی.
​شایەنی باسە شەهید حاجی سیروان لەبەرواری 31/11/1989 شەهید کرا و تا ئێستاش ڕووفات و شوێنی گۆڕەکەی نادیارە.





ئیدارەی گەرمیان