پرسەنامەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری گەرمیان حسن سایەخان
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و شاعیر ە رۆشنبیر و کەسایەتی دیاری گەرمیان (حسن سایەخان)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو دەکەین و داواکارین لەخوای گەورە روحی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
کاک حسن سایەخان، یەکێک بووە لە تێکۆشەرە دیارەکانی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان و رۆشنبیرێکی دیاری گەرمیان بوو، لەدەستدانی ئەم پیاوە مەزنە جێگەی داخ و پەژارەیەکی قوڵە، داواکارین لە خوای گەورە روحی شاد بکات و ئۆقرەیی و سەبوری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا اللە و انا الیە راجعون
جلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢٦/١٠/٢٩
ئیدارەی گەرمیان

