لەسەر بڕیاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرجەم خوێندنگاکانی گەرمیان نۆژەن دەکرێنەوە
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی تشرینی دووەم، بە ئامادەبوونی بەڕێزان جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەزا محەممەد سەمین، لێپرسراوی نوسینگەی تایبەتی بەڕێز قوباد تاڵەبانی و مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە دیوانی پەروەردەی گەرمیان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی خوێندنگا و باخچەکانی سنوری پەروەردەی گەرمیان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا و لەسەر بڕیاری بەڕێز قوباد تاڵەبانی بڕیاردرا بە بودجەی کراوە سەرجەم ئەو خوێندنگا و باخچانە نۆژەن بکرێتەوە کە لە سنورەکەدان و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە لەگەڵ دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیان.
هەڵمەتەکەش بە زووترین کات دەستپێدەکات.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





