بابەتی بێناونیشان 5461

بە فەرمانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی ١٣٣ قوتابخانە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان نۆژەن دەکرێتەوە

بەفەرمانی بەڕێز (قوباد تاڵەبەنی) بودجەی پێویست تەرخان دەکرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەئامادەبوونی نوێنەری بەڕێز قوباد تاڵەبانی و بەڕێوەبەری گشتیەکانی پەروەردە و شارەوانیەکان و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی و سەرۆکی شارەوانی کەلار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان کۆبوونەوەیەک لەسەر گرتنەبەری رێکارەکانی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان ئەنجامدرا.

ئیدارەی گەرمیان