بابەتی بێناونیشان 5499

چالاکییەکی تایبەت بۆ رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ ئەنجامدرا

ئەمڕۆ سێیەم یەکشەممەی تشرینی دووەم، کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ بە رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ دیاریکراوە، لە قوتابخانەی بنەڕەتی کەلاری نوێ چالاکییەکی تایبەت ئەنجامدرا.

چالاکییەکە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، عەمید شۆڕش عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، مامۆستا عوسمان عەلی، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری، سەرپەرشتیاری یەکەمی کەلار و بەشێک لە سەرپەرشتیاران، مامۆستایان و ئەفسەرانی هاتوچۆ بەڕێوەچوو.

لە وتەیەکیشدا بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان کرد وەکو هەمیشە هاوکار و هەماهەنگ بن لە ناوەندەکانی خوێندندا بۆ پێدانی رێنمایی و زانیاری لە بارەی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆوە. هەروەک داوای لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد هەمیشە پێشەنگ بن لە پابەندبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و رێنمایی کەسوکار و دەورووبەریشیان بکەن و ژینگەیەکی سەلامەت درووست بکەن.

دواتریش بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان سیمینارێکیان بۆ هۆشیارکردنەوەی خوێندکاران پێشکەش کرد.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان





بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان