بازدان بۆ ناوەڕۆک
garmianana
پشکنینی تەندروستی و کوتانی پێویست بۆ پێشمەرگەکانی فیرقەی ٦ی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت ئەمڕۆ لەلایەن مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان لە کەلار، هەڵمەتێکی تەندروستی بۆ پێشمەرگەکانی فیرقەی ٦ی پێشمەرگە ئەنجام درا. لەهەڵمەتەکەدا کە لە بارەگای فیرقەکە بەڕێوەچوو، پشکنینی پزیشکی، پشکنینی ددان و کوتانی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا، بۆ پێشمەرگەکان ئەنجامدرا، ئەمە جگە لە پێشکەشکردنی بابەتێکی هۆشیاریی تەندروستی لەبارەی بنەما گرنگەکانی خۆپارێزیی تەندروستی.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان
تشرینی دووەم 16, 2026