بازدان بۆ ناوەڕۆک
garmianana
سیمینارێک بۆ کارمەندانی سەنتەرەکانی جوانکاریی ئەنجام دەدرێت هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان، سیمینارێکی پێشکەش بە ژمارەیەک لەو کارمەندانە کرد کە لە سەنتەرەکانی جوانکاریی کەرتی تایبەتدا کاردەکەن. لەسیمینارەکەدا جەختکرایەوە لەو بنەما تەندروستیی و خۆپارێزییانەی کە پێویستە لە مامەڵەی ڕۆژانەدا ڕەچاوبکرێن، بەشێوەیەک کە چارەخواز و کارمەندەکەش تەندروست بن. ئەم سیمینارە لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی بەڕێوبەرایەتییەکەدا دێت بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی خۆپارێزیی زیاتر و پتەوکردنی تەندروستی لەناو پیشەوەراندا، بە ئامانجی پاراستنی تەندروستیی گشتیی.
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان
تشرینی دووەم 17, 2026