لەڕۆژی جیهانی مافەكانی منداڵان دا ،فیستیڤاڵی باخچەکانی ساوایانی سنوری پەروەردەی کەلار بەڕێوەچوو
بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان رامیار عەبدلڕەحمان، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری، مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، مامۆستا عەدالەت لەتیف، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار، مامۆستا شەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەی کەلار و ژمارەیەک لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان، فیستیڤاڵی باخچەکانی ساوایانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار بەڕێوەچوو.
فیستیڤاڵەکە بە چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار و بەشی وەرزشی پەروەردەی گشتی و هۆبەی وەرزشی و دیدەوانیی پەروەردەی کەلار، بە سەرپەرشتیی باخچەی منداڵانی بەرسیلە و سپۆنسەری کۆمپانیای شەم بەڕێوەچوو.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان





