لەڕۆژی جیهانی مافەكانی منداڵاندا، فیستیڤاڵی باخچەکانی مناڵانی سنوری پەروەردەی کەلار بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ (١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦) بەبۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی منداڵاندا، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان، بەڕێوەبەری پەروەردەی کەلار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پەروەردەیی سنورەکە، فیستیڤاڵی باخچەکانی منداڵانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار بەڕێوەچوو.
فیستیڤاڵەکە بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار و بەشی وەرزشی پەروەردەی گشتی و هۆبەی وەرزشی و دیدەوانیی پەروەردەی کەلار و بە سەرپەرشتی باخچەی منداڵانی بەرسیلە بەڕێوەچوو، کە تیایدا ژمارەیەک چالاکی وەرزشی و پێشبڕکێی جۆراوجۆری گۆڕەپان و مەیدان لەلایەن منداڵانی باخچەکانەوە ئەنجامدرا.
لەمیانی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکەدا، لەلایەن باخچەی مناڵانی بەرسیلەوە رێزلێنان بەخشرایە رامیار عەبدولڕەحمان جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەبەرامبەر هەوڵەکانی ئیدارەی گەرمیان بۆ خزمەتکردنی باخچەکانی مناڵان لە سنورەکە.
ئیدارەی گەرمیان





