له چەندڕۆژی ڕابردوودا لەچەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن هەواڵی هەبوونی تاوەرێکی کارەبا لە ناوەڕاستی شەقامێکی تازە دروستکراو لەگەڕەکی جوتیارانی کەلار بڵاوکرایەوە
بۆهەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کەئەو هێڵەی کارەبادەگوازێتەوە لە وێستگەی (132kv)کەلارەوەبۆ وێستگەی (33kv)شەهیدان مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە (٢٠)ساڵ لەمەوپێش و هێڵەکە نوێ نیە واتا تاوەرەکە هەبووە پێشتر و شەقامەکە تازە دروستکراوە و تاوەرەکە کەوتوەتە ناوشەقامەکەوە
دەبوو بەڕێزان لە شارەوانی کەلار پێشتر بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانیان ئاگادار بکردایەتەوە بۆگۆاستنەوەی تاوەرەکە بەڵام نەکراو دەست کرابە قیرتاو کردنی شەقامەکە
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان لەڕێگای لیژنەیەکەوە دەرخستەی کردوە بۆ گواستنەوەی ئەوتاوەرە بۆ ئەوبەری شەقامەکە دوای تەرخان کردنی پارە بۆیی تاوەرەکە دەگوازرێتەوە بۆئەوەی شەقامەکە بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان