بابەتی بێناونیشان 4075
مەڵبەندی تەندروستیی شێروانە لە ٦ مانگدا زیاتر لە 25 هەزار خزمەتگوزاریی پێشکەشکردووە مەڵبەندی تەندروستی سەرەکی شێروانە لە قەزای کەلار، لەماوەی ٦ مانگی ئەمساڵدا، ژمارەیەک خزمەتگوزاریی جۆراوجۆری تەندروستی پێشکەش بە هاوڵاتیان و چارەخوازان کردووە. ▫️ پزیشکی گشتی (نەخۆش): 2,032 سەردانیکەر. ▫️ بەشی ددان (نەخۆش): 1,170 سەردانیکەر. ▫️ بەشی کوتان 7,288 کوتان. ▫️ بەشی دەرمانخانە 4,838. ▫️ بەشی تاقیگە 3,188 پشکنین. ▫️ بەشی چاودێریی گەشەی منداڵ: 2,703 منداڵ. ▫️ بەشی چاودێریی ئافرەتانی دووگیان: 1,350 کەس. ▫️ بەشی تەندروستیی قوتابخانەکان: 1,304 سەردان. ▫️ هۆبەی هۆشیاریی تەندروستی: 1,110 خزمەتگوزاریی. ▫️ بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان: 548 حاڵەت. ▫️ بەشی ڕێنمایی گەنجان: 76 سەردانیکەر.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان