وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە پەیمانگە پیشەیییەکانی خوێندنی ئینگلیزیی (٥) ساڵی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان)، بەڕێوبەرایەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەو قوتابی و خوێندکارانەی سنووری پارێزگاکانیان کە دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتین، دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە، بەپێی پارێزگاکانیان داواکاری پێشکەش بکەن بەپێی ئەو مەرج و پێوەرانەی خوارەوە:
١. وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین کۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزیی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەبێت.
٢. تەنیا هەشتا (٨٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن؛ بۆ هەر بەشێک تەنیا ٢٠ قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێن.
٣. خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕی و بەشانەی خوارەوە پێکدێت:
بازرگانی: بەشی ژمێریاری
گەشتوگوزار: بەشی کارگێڕیی هۆتێل و میوانداری
دیزاین: بەشی گرافیک دیزاین و بەشی ئینتێریەر دیزاین
کۆمپیوتەر: بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری (IT)
٤. قوتابی و خوێندکاری پێشکەشکار لە هەر بەشێک وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.
٥. ساڵی یەکەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنیا ساڵی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦. پروپۆزەڵ و پرۆگرامەکانی پسپۆڕی و بەشەکانی لە سەرەوە ئاماژەپێکراو، لە ساڵی دووەمی خوێندنەوە دەست پێ دەکەن.
٧. ماوەی پێشکەشکردن سنووردارە؛ لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦ دەست پێ دەکات و لە ڕێکەوتی ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
٨. قوتابی و خوێندکاری پێشکەشکار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێ کراوە، مافی پێشکەشکردنی هەیە بە کۆد و پاسۆردی خۆی کە پێشتر لە قوتابخانەکەی وەریگرتووە؛ هەمان ئەو کۆد و پاسۆردەی کە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرگرتووەتەوە. واتە دەتوانێت بچێتە ناو سیستمی E-Parwarda لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە و بە ئارەزووی خۆی یەکێک لە بەشەکان هەڵبژێرێت، دواتر تەنیا کلیک لەسەر ئایکۆنی ناردن بکات.
🌐 لینک: https://www.e-parwarda.com
وەزارەتی پەروەردە
٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦
بەرێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى گەرمیان

