بابەتی بێناونیشان 4148
ئاگاداریی/ تەندەر بەشی گرێبەستە گشتییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایانە‌ ده‌كاته‌وه‌ کە لە بواری دابینکردنی ئامێری پزیشکیی کاردەکەن، ته‌نده‌ری ئاماده‌ی به‌مشێوەیەی لایخواره‌وه‌ هەیە: ته‌نده‌ری (دابینكردنی ئامێری پزیشکیی بۆ جاری دووەم بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون لە کەلار+ دابینکردنی ئامێری پزیشکیی بۆ جاری یەکەم بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی شەهید خالد گەرمیانی لە کفری). ١. وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە‌ رێکە‌وتی ٢٩/ ٧/ ٢٠٢٦ تا ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٥/ ٨/ ٢٠٢٦ ده‌بێت. ٢. كۆتا ڕۆژ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٥/ ٨/ ٢٠٢٦ كاتژمێر (١٠:٤٥)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٣. كردنه‌وه‌ و ئاشكراكردنى ته‌نده‌ر ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٥/ ٨/ ٢٠٢٦ کاتژمێر (١١)ى سه‌رله‌به‌یانى ده‌بێت. ٤. ئەگەر هەر کۆمپانیایەکی بەشدار کەموکورتیی لە پەڕاوەکانیدا هەبێت، لەکاتی کردنەوەی تەندەردا بێبەش دەکرێت لە پرۆسەکە. تێبینى: بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌ر پێویسته نوسراوى سەرپشککردن (تخویل) بۆ نوێنه‌رى كۆمپانیا و فه‌رمانى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ تۆماركردنى كۆمپانیا، ‌ بهێنرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان