نۆرینگەی ئێواران لە مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان دەکرێتەوە
مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان لە قەزای کەلار، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکاتەوە کە ڕۆژی سێشەممە (١١/ ٨/ ٢٠٢٦)، نۆرینگەی پزیشکییە میللی و ڕاوێژکارییەکان دەکرێتەوە.
نۆرینگەکە هەموو ڕۆژانی هەفتە (جگە لە هەینی و شەممە)، لەکاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ هەتا ٦ی ئێوارە کراوە دەبێت لەنێو مەڵبەندەکەدا.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان