نەخۆشخانەیەکی نوێ و خزمەتێکی بەرچاو
لەماوەی ئەمساڵدا نەخۆشخانەی گشتی شەهید د. قاسم لە رزگاریی، هەزاران خزمەتگوزاریی پێشکەش بە هاوڵاتیانی ناوچەکە کردووە.
نەخۆشخانەکە سەرباری ئەوەی کە تازە لە مەڵبەندەوە بووە بە نەخۆشخانە و هێشتا بە تەواوی ستاف و پزیشک و پێداویستی بۆ تەواونەکراوە، بەڵام بەردەوامە لە خزمەتەکانی و لە ٧ مانگی ئەمساڵدا توانیویەتی بە کۆی گشتی (56060) خزمەتگوزاریی پێشکەش بکات.
خزمەتگوزارییەکانیش بریتین لە:
🔸 پزیشک: 12765
🔸 بەشی ددان: 1806
🔸 چاودێری دایکانی دووگیان: 544
🔸 نەخۆشییە درێژخایەنەکان: 13263
🔸 کوتان: 2735
🔸 گەشەی منداڵ: 1463
🔸 تاقیگه: 19895
🔸 ئێشکگری ئێواران: 3589
بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان