پەیامی پیرۆزبایی ئیدارەی گەرمیان بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی وەرزشی کەلار بۆ خولی پلەیەکی کوردستان
بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی وەرزشی کەلار بۆ خولی پلەیەکی یانەکانی کوردستان، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی و راهێنەر و یاریزانان و هاندەرانی یانەکە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
سەرکەوتنی یانەی وەرزشی کەلار بۆ خولی پلەیەکی کوردستان دەستکەوتێکی گرنگی وەرزشییە بۆ کەلار و گەرمیان و رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە گەشەپێدان و زیاتر بەرەوپێشچوونی بواری وەرزش لە سنورەکەدا، دەخوازین یانەی وەرزشی کەلار و سەرجەم یانەکانی تری سنوری ئیدارەی گەرمیان لە خولەکانی کوردستاندا سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنن و ئێمەش لە ئیدارەی گەرمیان وەک هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری سەرجەم وەرزشکاران و تیپ و یانەکان دەبین.
جارێکی تر پیرۆز بێت سەرکەوتنی یانەی وەرزشی کەلار بۆ خولی پلەیەکی کوردستان.
جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان

