Latest posts
-

ئیدارەی گەرمیان بە گرنگیەوە لە خانەقین و ناوچە کوردستانیەکانی تر دەڕوانێت و هاوکار دەبێت بۆ خزمەتکردنیان ئەمڕۆ (١٢ی ئابی ٢٠٢٦) سەرۆکی شارەوانی خانەقین و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای خانەقین، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و سەبارەت بە پرسی باشتر خزمەتکردنی قەزای خانەقین و ناوچە کوردستانیەەکان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵیاندا کۆبووەوە. لەو سەردانەدا، هەریەکە لە بەڕێوەبەری کارەبا و…
-

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە لێپرسراوی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەمڕۆ (١٢ی ئابی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، لەدیوانی ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە دارا خەیلانی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لە دیداری نێوانیاندا، باس لە رۆڵ و گرنگی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و حکومەت کرا و دواتر باس لە کار و…
-

لە سەر بودجەی ئیدارەی گەرمیان کۆمەڵێک پێداویستی فەرمانگەکانی سنوورەکە جێبەجێکرا بەفەرمانی بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لەسەر بودجەی ئیدارەی گەرمیان، کۆمەڵێک پێداویستی فەرمانگە و دامودەزگاکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، دابینکرا، کە خۆی دەبینێتەوە لە، کڕینی بەلەمێک بۆ تیمی غەواسی بەرگری شارستانی گەرمیان، لێدانی بیری ئاو بۆ گوندی کونەکۆتر، چاککردنەوەی ئۆتۆمبیلی فەرمانگەکان، چاککردنەوەی بینای…
-

ئەمڕۆ 11ی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی وەرزشى گەرمیان بە سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و به چاودێری بە رێوە بە رایە تی وەرزشی گە رمیان خولێکی ڕاهێنانی تۆپی پێی بۆ ئاستی (C) لە شاری کەلار تایبەت بە ڕاهێنەرانی شاری کەلار و دەوروبەری کردەوە. لە خولەکەدا 38 ڕاهێنەر بەشدارن کە دووانیان ئافرەتن. ئەم خولە کە لە بەرواری…
-

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە هۆڵی ئەزموونە گشتییەکانی بەسەرکردەوە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئاب، لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خولی دووەمی ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان بە هاوڕێیەتی بەڕێز مامۆستا عوسمان عەلی، بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و دڵنیایی جۆری، ژمارەیەک لە هۆڵەکانی ئەزموونە گشتییەکانی لە کەلار بەسەرکردەوە. لەو سەردانانەدا بەڕێز بەڕێوەبەری…
-

#پرسەنامە خەمبار و دڵگرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی ناوادەی مامۆستا “کەمال جەبار” مامۆستا لە خوێندنگای “هێمن”ی بنەڕەتی و برای مامۆستای سەرپەرشتیار “جمال جبار” لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی کەلار کە ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی کتوپڕ و دڵتەزێنەوە کۆچی دوایی کرد. لە پەروەردگاری مەزن دەپاڕێینەوە کە رۆحی پاکی بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری و ئارامیش بە خانەوادە…
-

ستافی سینەما و ناوەندی کلتوری ئاران سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد ئەمڕۆ (١٠ی ئابی ٢٠٢٦) بەرپرسی سینەما و ناوەندی کلتوری ئاران لە کەلار و ستافی ناوەندەکە، سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد و لەدیداریان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسیان لە کاروباری ناوەندەکەیان کرد. لەو سەردانەدا، محمد شێخ عەزیز، بەرپرسی سینەما و ناوەندەی کلتوری ئاران لە کەلار، ئەوەی خستەڕوو،…
-

لێپرسراوی مەڵبەندی دوز خورماتوو سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد ئەمڕۆ (١٠ی ئابی ٢٠٢٦) لێپرسراوی مەڵبەندی دوز خورماتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لێکرا. لە دیداری نێوانیاندا، گفتوگۆ لەسەر رەوشی ئەمنی و خزمەتگوزاری دوزخورماتوو و ناوچە کوردستانییەکانی دەروربەری کرا و جەختکرایەوە لە بەگەڕخستنی هەواڵەکان بۆ خزمەتی زیاتری سنوری نەوجول…
-

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئاب، بەڕێز مامۆستا محەممەد ئەحمەد ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان پێشوازیکرد لە بەڕێز ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان. ئامانج لە سەردانەکە بۆ پەرەپێدانی هەمانگییەکان بوو لە نێوان هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا بە تایبەت رەچاوکردنی دۆخی تایبەتی ئەو خوێندکارانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و لە ناوەندەکانی خوێندنی سنورەکەدا دەخوێنن.…
-

نۆرینگەی ئێواران لە مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان دەکرێتەوە مەڵبەندی تەندروستی شەهیدان لە قەزای کەلار، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکاتەوە کە ڕۆژی سێشەممە (١١/ ٨/ ٢٠٢٦)، نۆرینگەی پزیشکییە میللی و ڕاوێژکارییەکان دەکرێتەوە. نۆرینگەکە هەموو ڕۆژانی هەفتە (جگە لە هەینی و شەممە)، لەکاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ هەتا ٦ی ئێوارە کراوە دەبێت لەنێو مەڵبەندەکەدا. بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان