Latest posts
-

بە مە بە ستی ئامادە كاری بۆئە نچام دانی هە ڵبژاردن دە ستە ی كارگێڕی یانە ی جلولا سە ردانی بە ڕێوە بە رایەتی وەرزشی گە رمیانیان كرد بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان
-

خولی تاقیگەکان دەستیپێکرد ئەمڕۆ خولی تاقیگەکان بۆ دەرچووانی بەشە زانستییەکانی بایۆلۆجی و کیمیایی و شیکاری نەخۆشییەکان بەڕێوەچوو. خولەکە لەلایەن بەشی تاقیگەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە سەرپەرشتیدەکرێت و یەکەم خولی تایبەت دەبێت بە دەرچووانی ئەو بەشە زانستییانە. لەمەراسیمی کردنەوەی خولەکەدا، د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، دەستخۆشیی لە کردنەوەی خولەکە کردەوە و جەختیکردەوە لەوەی کە…
-

🔷پرۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان- ئیدارەی گەرمیان جێبەجێدەکرێت 🔷شەقامی تەنیشت هوڵی بۆنەکان و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی گەرمیان قیرتاوکرا ئەمڕۆ، یەکشەممە، بە ئامادەبوونی سامان ڕەحیم، سەرۆکی شارەوانی کەلار، و ستافی ئەندازیاری شارەوانی، پرۆژەی قیرتاوکردنی شەقامی تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی گەرمیان دەستی پێکرد. شەقامەکە، بە درێژایی ٦٠٠ مەتر و پانی ٢٠ مەتر، دەبێتە هۆی ئاسانکردنی هاتوچۆ و باشترکردنی پەیوەندی…
-

بەشی قەستەرە لەگەرمیان دەکرێتەوە بڕیارە بەشی قەستەرە و نەشتەرگەریی دڵ لەگەرمیان بکرێتەوە و بەڕێوبەری گشتییش بەدواداچوون بۆ پرۆژەکە دەکات. بڕیارە لە ناو بینای نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار، بەشێکی تایبەت بە قەستەرە و نەشتەرگەریی دڵ بکرێتەوە. بۆ بەدواداچوونی ئەم پرۆژەیەش، ئەمڕۆ د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان، سەردانی بەشەکەی کرد. لەو سەردانەدا لە نزیکەوە لەگەڵ…
-

دۆخی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە گوندەکان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت لەبارەی زانینی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە گوندەکانی گەرمیان و کێشەکانی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان لەگەڵ لێپرسراوی بنکە تەندروستییەکانی گەرمیان کۆبوویەوە. کۆبوونەوەکە کە ئەمڕۆ یەکشەمە لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بەڕێوەچوو، تیایدا هەڵسەنگاندنێکی گشتیی کرا بۆ ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە گوندەکاندا. د. محەمەد ئازاد، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی…
-

٥ ڕێنمایی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە گەرمای بەتین لەگەڵ هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەتین، ئەم ٥ ڕێنماییەتەندروستییەی لایخوارەوە ڕەچاو بکە: ١. خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست. زۆر پێویستە پێش هەستکردن بە تینوێتی ئاو بخۆیتەوە. بەردەوام بڕی پێویست ئاو یان شلەمەنی تەندروست بەکاربهێنە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی جەستە. ٢. لەکاتە زۆر گەرمەکاندا هەوڵدەی نەچیتە بەر خۆر، بەتایبەتی…
-

ئەنجومەنی پەروەردەیی گەرمیان بەشداربوو لە چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان. ئەنجومەنی پەروەردەیی گەرمیان كە پێکهاتبوو له بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەكانی كەلار و كفری و خانەقین و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیكردنی پەروەردەی ، بەشداری لە چوارەمین کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF 2026) کرد، کە لە ژێر دروشمی «پەروەردەی هاوچەرخ،…
-

بهناوی بهڕێوبهری گشتی وسهرجهم فهرمانبهرانی بهڕێوبهرایهتی گشتی كارهبای گهرمیانهوه دڵگرانین بهكۆچی دوایی (بشری علی ) دایکی فەرمانبەر (احمد خيرالدين )لەبەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان داواكارین لهخوای گهوره دواناخۆشی بنهماڵه بهڕێزهكهیان بێت وكۆچكردوو جێگای بهههشتی بهرین بێت بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان
-

ئەو قەڵایەی پـ.ـە.کــە.کــە شەڕی تێدا کرد لە لوبنان و نەیهێشت بکەوێتە دەست ئیسرائیل، ئەمڕۆ ئیسرائیل کۆنتڕۆڵی کردو ئاڵای خۆی تێدا هەڵکرد بەریوەبەرایەتی وەرزشی گەرمیان
-

خولی تاقیگەکان دەستپێدەکات بەشی تاقیگەکان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئاگاداری سەرجەم ئەو کەسانە دەکاتەوە کە ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ بەشدارییکردن لە خولی تاقیگەکاندا، لە ڕۆژی یەکشەممە (٢/ ٨/ ٢٠٢٦) لەکاتژمێر (٩)ی سەرلەبەیانی خولەکە دەستپێدەکات لە هۆڵی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان. ناونیشان: دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، لەناو بینای نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی…